سەردێڕ:

نەخشە.. پێشبینییەکانی کەشوهەوای مانگی رەمەزان

پلەکانى گەرما لە خوار ٣٠ پلەوە دەبن
فۆتۆ: 
2019-04-23

132336 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسێکی عێراقی ڕایگەیاند، بە پێی ئەو پێشبینیانەی لە خوێندنەوەى  نەخشەکانی کەشوهەوا بەدەستهاتوون مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ فێنکتر دەبێت لە ساڵانی پێشووتر.

سادق عەتییە کەشناسی پێشکەوتوی عێراقی لە فەیسبوکی خۆی  ڕایگەیاندووە، بە پێی ئەو وێنە و نەخشانەى کە لە مانگە دەستکردەکانەوە گیراون  و لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا کە مانگی ڕەمەزانیشی تێدەکەوێت،  پلەکانی گەرما ناچنە سەرو ٣٠ پلەوە و بەوەش تەواوی مانگەکە فێنک دەبێت.

ئەوەشی وتووە، کاریگەری ئەو کەشوهەوا فێنکە لە سەر عێراق و تورکیا و ئێران و باکوری سعودییە دەبێت و هەمان کەشوهەوایان دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمساڵ کەشوهەوای عێراق و هەرێم گۆڕانکاری بەسەر هاتووە و ڕێژەیەکی زۆر بارانباریوە و تا ئێستاش ناوەناوە شەپۆلی باران و بەفر ڕوو لە هەرێم دەکات.