سەردێڕ:

ئەمریکا پشتیوانى وڵاتەکەى بۆ عێراق دوپاتکردەوە

فۆتۆ: 
2019-04-23

736 جار خوێندراوەتەوە

لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا پشتیوانى وڵاتەکەى بۆ عێراق دوپاتکردەوە.

مۆرگان ئۆرتاگوس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان پۆمپیۆ و عەبدولمەھدی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھەروەک لە چوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیژی هاوبەش ئاماژەی پێکراوە، مایک پۆمپیۆ، دووبارە پشتیوانی ئەمریکای بۆ عێراقێکی بەھێزوخۆشگوزەران دووپاتکردووەتەوە.

ئاماژى بەوەشکردووە، پۆمپیۆ پێشنیازی بەستنی پەیوەندی باشی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دراوسێی عێراق بۆ عەبدولمەھدی کردووە.

هاوکات لەپەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، جەختیش لەوە کراوەتەوە کە ئەمریکا و عێراق پێکەوە بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی داعش تا ئەو کاتەى بەتەواوەتى جێ پێى ئەو ڕێکخراوە لە عێراق دەسڕنەوە.