سەردێڕ:

دهۆک.. لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا گەنجێک کوژرا

فۆتۆ: 
2019-04-22

2544 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو لە پارێزگاى دهۆک بەهۆى شەڕ و پێکدادانەوە لە نێوان دوو بنەماڵەدا کەسێک کوژرا.

هێمن سڵێمان وتەبێژى پۆلیسی پارێزگاى دهۆک بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تیی ڕاگەیاند، ئەمشەو لە پارێزگاى دهۆک چەند منداڵێک بەشەڕهاتوون، دواتریش لە نێوان چەند گەنجێکدا شەڕە چەقۆ دروستبووە، بەو هۆیەشەوە دوو کەس برینداربوون، بەهۆى سەختى برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان گیانى لەدەستداوە.

ئاشکراشیکرد، ئەو کەسەى گیانى لەدەستداوە تەمەنى ٣٢ ساڵە و لە بنەڕەتدا خەڵکى شنگالە و، تۆمەتبارەکەش دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ئ.ر