سەردێڕ:

محەمەد حەلبوسی گەیشتە هەرێم و لەگەڵ بارزانى کۆبووەوە

پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا
کۆبوونەوەى حەلبوسی و بارزانى
فۆتۆ: فەرمانگەى پرۆتۆکۆڵ لە حکومەتى هەرێم
2019-04-22

3176 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، ئومێد چۆمانى

ئێوارەى ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆکى پەرلەمانى عێراق سەردانى هەولێرى کرد و لە گەڵ مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبووەوە.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى لە هەولێر ڕایگەیاند، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر لەلایەن ڤالا فەرید سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان پێشوازی لێکرا.

ئاماژەى بەوەشکرد، لە میانەى سەردانەکەیدا، محەمەد حەلبوسی لەگەڵ مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى کۆبووەتەوە و بڕیاریشە لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکومى کۆببێتەوە.

لەبارەى سەردانەکەوە مونا قەهوەچی سکرتێرى پەرلەمانى کوردستان بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تیی ڕاگەیاند، سەردانەکە لە چوارچێوەى ئاسایی کردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا و بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکانى نێوان پەرلەمانى عێراق و پەرلەمانى هەرێمى کوردستانە.

ئ.ر