سەردێڕ:

وێنە.. دوو چەقۆ و دوو پێنوس لە گەدەی ئافرەتێک دەرهێنران

فۆتۆ: 
2019-04-22

31101 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، ئومێد چۆمانی

لە شاری هەولێر نەشتەرگەری بۆ ئافرەتێک کرا کە دوو چەقۆ و دوو پێنوسی قوتدابوو، بە وتەى پزیشکەکەشی، لە ئێستا تەندروستیی ئافرەتەکە جێگیرە.

کرمانج محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا لە نەخۆشخانەکەیان بە نەشتەرگەری دوو چەقۆ و دوو پێنوس لە گەدەی نەخۆشێک دەرهێنراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كەسەی نەشتەرگەرییەكەی بۆ كراوە ئافرەتە و تەمەنی ٣٠ ساڵە  و لەڕووی دەرونییەوە كێشەی هەیە.

ئاشکراشیکرد، ئەو ئافرەتە پێشتریش چەندجارێك قەڵەم و شتی تری خواردووە، دوو ڕۆژ پێش ئێستاش بەهۆی قوتدانى دوو چەقۆ و دوو پێنوس لە نەخۆشخانەی ڕۆژهەڵات لە هەولێر هەوڵدرا لە ڕێگەی نازوورەوە دەربهێنرێن، بەڵام نەتوانراوە.

بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە چەقۆ و پێنوسەکان لە گەدەی ئافرەتەکە دەرهێنراون، ئێستاش ئافرەتەکە لە نەخۆشخانەیە و پزیشكەکەی دەڵێت، هەرکات تەندروستیی بە تەواوى جێگیربوو، ڕەوانەی ماڵەوە دەكرێتەوە.

هـ.ع

No photo description available.

No photo description available.

Image may contain: 1 person