سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەهۆى ئاهەنگێکى هاوسەرگیرییەوە دەوامى فەرمى خوێندنگەیەک ڕاگیرا

فۆتۆ: 
2019-04-22

9779 جار خوێندراوەتەوە

لە گوندێکى سنورى ناحیەى گردەسێنى سەربە قەزاى ئاکرێ، بەهۆى بەڕێوەچوونى ئاهەنگێکى هاوسەرگیری دەوامى فەرمیی خوێندنگایەک لەلایەن بەڕێوەبەرەکەیەوە ڕاگیرا.

لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا کە لەلایەن هاوڵاتییەکى گوندى زلێکا فەخریی ناحیەى گردەسێن تۆمارکراوە و بۆ دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ناردووە، دەردەکەوێت ئەمڕۆ دووشەممە لەکاتێکدا قوتابییەکان دەچنە خوێندنگایەک لە گوندی ناڤبرى، لە دەوروبەرى کاتژمێر سێ-ى پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە دەوامى فەرمیی خوێندنگاکەى ڕاگرتووە و قوتابییەکانى ناردووەتە ماڵەوە و ئاهەنگەکەى تیادا گێڕاوە.

هەر بەپێی ڤیدیۆکە، لەبرى ئەوەى خوێندنگاکە دەوامى خوێندنى تێدا بکرێت، ئاهەنگەکەى تێدا بەڕێوەچووە و لەبەردەم دەرگاى قوتابخانەکە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل وەستابوون کە بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکە هاتبوون و دەنگى مۆسیقا و گۆرانى لە خوێندنگاکەوە بیستراوە.

ئەو هاوڵاتییەى کە گرتە ڤیدیۆییەکەى گرتووە، ڕەخنەی لە بەڕێوەبەرى خوێندنگاکە گرتووە کە ڕێگەى داوە بەو کارە و دەڵێت، "بەهۆى نەبوونى بەدواداچوون و لێپرسینەوەوە، ئەمە حاڵى کەرتى پەروەردەیە."

ئ.ر