سەردێڕ:

هاتوچۆی سلێمانی: ئەمڕۆ شەش ڕووداوی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی دوکان ڕوویانداوە

ڕوداوەکانی هاتوچۆی ڕێگای دوکان - سلێمانی و هەولێر
فۆتۆ: پەیجی هاتوچۆی سلێمانی
2019-04-22

12204 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، تەنها لە یەک ڕۆژدا لەسەر ڕێگای سلێمانی – دوکان شەش ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویداوە.

پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئەمڕۆ دووشەممە (٢٢ی نیسانی ٢٠١٩) بڵاویکردووەتەوە، "له‌سه‌ر ڕێگای سلێمانی دوكان، ته‌نیا له ‌ماوه‌ی به‌یانی بۆ نیوه‌ڕۆدا شه‌ش ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوه‌، كه‌ ته‌نیا یه‌ك كه‌س برینداربووه‌، به‌ڵام ڕووداوه‌كان زیانێكی مادی زۆریان لێ كه‌وتووەته‌وه."‌

ئاماژەی بەوەش کردووە، تیمه‌كانی هاتوچۆی قه‌زای دوكان، هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویستیان تایبه‌ت به‌ ڕووداوه‌كان گرتووەته‌به‌ر.

هەر ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لەسەر ڕێگای کەرکوک بەهۆی خراپیی ڕێگاکە و بوونی چاڵێکەوە، ئوتۆمبێلێکی جۆری پرادۆ کۆنترۆڵی لەدەست شۆفێرەکەیدا نەماوە و چووەتە سایدی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا و، زیانیی مادی زۆر بە هەردوو ئوتۆمبێلەکە کەوتووە.

ڕۆژی هەینییش بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە ڕانیە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکەم هۆکاری گیان لەدەستدانی هاوڵاتییان دادەنرێت لە هەرێمی کوردستاندا، بەپێی ئامارەکانیش، لە ١٥ ساڵى ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتیی دیکەش کەمئەندام و برینداربوون.

بەهۆی خراپیی ڕێگاوبانەکان و پابەندبوونی هەندێک لە شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە، ڕۆژانە چەندین ڕووداوی هاتوچۆ لە شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ڕوودەدەن و بەهۆیانەوە چەندین قوربانی دەکەوێتەوە.

ع.م

Image may contain: car, sky, cloud, outdoor and nature

Image may contain: outdoor

Image may contain: sky, cloud, outdoor and nature

Image may contain: sky, cloud, outdoor and nature

Image may contain: car, outdoor and nature

Image may contain: car, sky, outdoor and nature

Image may contain: car and outdoor

Image may contain: one or more people, people standing, outdoor, nature and water

Image may contain: car and outdoor

Image may contain: car, cloud, sky and outdoor