سەردێڕ:

ئەنجامدەری تەقینەوەکانی سریلانکا ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2019-04-22

28026 جار خوێندراوەتەوە

 حکومەتی سریلانکا بەرپرسیارێتی تەقینەوەکانی دوێنێ وڵاتەکەی خستە ئەستۆی گروپێکی ئیسلامی ناوچەکە.

لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتی کۆماری سریلانکا رایگەیاندووە: گروپی "جەماعەتولتەوحید" بەرپرسیارە لە ئەنجامدانی ھێرشەکان و تۆڕێکی نێودەوڵەتیش یارمەتی ئەو گروپەی داوە.

لە ئێستاشدا بە بڕیاری سەرۆکی سریلانکا، باری نائاسایی لەسەرانسەری وڵات ڕاگەیەندراوە و لە ناوەڕاستی شەوی ڕابردووشەوە بریارەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ھەروەھا ھێزە ئەمنییەکان دوور لە ڕێکاری یاسایی، سەرپشککراون بۆ گەڕان و پشکنین، ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ لە چەند تەقینەوەیەکدا لە سریلانکا زیاتر لە٢٩٠ کەس کوژران و نزیکەی ٥٠٠ کەسیش برینداربوون.

هـ،ڕ