سەردێڕ:

وێنە.. بەشێک لە کچانی عێراق دژی قەدەغەکردنی پەبجی ناڕەزایی دەردەبڕن

فۆتۆ: 
2019-04-22

4405 جار خوێندراوەتەوە

گەنجان و کچانی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناڕەزایی لە دژی بڕیارەکەی پەرلەمان دەردەبڕن لەبارەی قەدەغەکردنی یاری پەبجی.

لە نوێترین کاردانەوەی بڕیارەکەشدا، کۆمەڵێک کچ لە ناوچەی مەنسوری بەغداد وێنەی خۆیان بە جلوبەرگی سەربازییەوە بڵاوکردووەتەوە و ناڕەزایی دەردەبڕن.

لە چەند ناوچەیەکیتر کۆمەڵێک کچ بڕیارەکەیان لا پەسەندە و پێیانوایە لە بەرژەوەندی گەنجانی عێراق دراوە.

وەفا عوبێدی تەمەن ٢٤ ساڵ کە یەکێکە لە هەوادارانی ئەو یارییە ئەلیکترۆنییە، ڕایگەیاندووە، یارییەکە بەو شێوەیە کاریگەری نەبووە لەسەر هەڵسوکەوتی ئەو، لەگەڵ ئەوەشدا کاتی پێ بەسەربردووە و کاتە بەتاڵەکانی پێ پڕکردووەتەوە، هەروەها پەیوەندی هاوڕێیەتی زیاتر کردووە.

بەشێک لە کچانی عێراق هۆشداری ئەوەیانداوە کە ئەو هەنگاوە سەرەتای دەربڕینی نارەزایی ئەوانە دژی بڕیارەکە و داوا دەکەن حکومەت جێبەجێی نەکات.

پەرلەمانی عێراق چوارشەممەی ڕابردوو ئەو یارییە ئەلیکترۆنییانەی قەدەغەکرد کە دەبنە هۆی بەرهەمهێنانی توندوتیژی لەنێویشیاندا یاری بەنێوبانگی پەبجی.

بڕیارەکەش لە دوای دەرکەوتنی کاریگەرییە خراپەکانی ئەو یاریانەوە هات بەسەر کۆمەڵگە و گەنجان کە تاڕادەیەکی زۆر دەبوونە هۆی بەرهەمهێنانی توندوتیژی و چاندنی بیرۆکەی کوشتن و تاوان.

هـ،ڕ

بالصور.. فتيات عراقيات يتظاهرن على حظر لعبة

بالصور.. فتيات عراقيات يتظاهرن على حظر لعبة