سەردێڕ:

کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

فۆتۆ: 
2019-04-22

56071 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت.

 هاوکات، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٧ و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٥ بە ٨ و دهۆک ١٣ بە ٧ و کەرکوک ١٧ بە ٨ پلە دەبێت.

 سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٠ و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٨ بە ٨ و دهۆک ١٦ بە ٨ و کەرکوک ٢١ بە ١٦پلە دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە.

هـ.ع

No photo description available.

No photo description available.