سەردێڕ:

سەرۆکى زانکۆى سۆران وەڵامى ڕاپۆرتێکى ئێن ئاڕ تیی دایەوە

فۆتۆ: 
2019-04-20

19984 جار خوێندراوەتەوە

موسڵیح مستەفا کاک ئەحمەد سەرۆکى زانکۆى سۆران وەڵامى ڕاپۆرتێکى ئێن ئاڕ تیى دایەوە و ڕایگەیاند، "ڕاپۆرتەکە سەراپاى ڕاست و دروستیی وەرگیران و خوێندنى ئێمەى ئاوەژوو کردووەتەوە."

سەرۆکی زانکۆی سۆران سەبارەت بە ڕاپۆرتەکەی ئێن ئاڕ تی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، "ڕوونكردنه‌وه‌ی پتری به‌ڵگه‌ حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كان لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پێی هه‌ڵده‌ستێت و ئێمه‌ش بۆ سنووردانان بۆ ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ په‌نا بۆ چه‌كی یاسا و ڕێساكان ده‌به‌ین."

باسی لەوەش کردووە، "سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌‌كانی ئێمه‌ چ له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی و چ له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌ییش، كه‌ مایه‌ی شانازیی دۆستانمان و ئیره‌یی و داخله‌دڵیی ناحه‌زانمانه‌، له‌پشت ئه‌م جۆره‌ هه‌وڵانه‌وه‌ بن، ڕاستی و دروستیی كاروانی ئه‌كادیمیی ئێمه‌ و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان به‌رده‌سته‌ و هه‌ر كه‌سێكی به‌ویژدان بیه‌وێت ده‌توانێ بیانبینێت."

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر ئێن ئاڕ تى لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەى بەوەکردبوو بەپێی چەند بەڵگەنامەیەکی زانکۆی (موسڵیح مستەفا کاک ئەحمەد) سەرۆکی زانکۆی سۆران لە  ساڵی خوێندنی١٩٩٣ بۆ ١٩٩٤ کاتێک خوێندکاری زانکۆی سلێمانی بووە لە بەشی خوێندنی ئیسلامی، بەهۆی قۆپیەکردنەوە لە قۆناغی یەکەمی زانکۆدا فەسڵکراوە و، لە قۆناغی دووەمیشدا بەهۆی نەگەڕانەوەی بۆ دەوام لە خوێندنی ئەو ساڵەدا کەوتووە و، دواتر ناوەکەی سڕینەوەی بۆ کراوە.