سەردێڕ:

سەرکەوت ئەحمەد: تۆمەتبار هەبووە کەسێکى بریندار كردووە و بە شەوێک دادگا ئازادی كردووە

ڕەخنەى لە کارى دادگا گرتووە
فۆتۆ: 
2019-04-20

2780 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕەخنەى لە کارى دادگاکان گرت و ڕایگەیاند، تۆمەتباری وا هەبووە هاوڵاتییەکى بریندار كردووە بە شەوێک دادگا ئازادی كردووە.

سەرکەوت ئەحمەد لە میانەى بەشداریکردنى لە بەرنامەى تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، بە بەڵگە لایانە تۆمەتبار هەیە ١٠ جار دەستگیرکراوە و ئازادکراوەتەوە.

روونیشیکردەوە، تۆمەتبار هەبووە رایکردووە و دوای ساڵێک دەستگیرکراوە، بەڵام بە بڕیارى دادوەر ئەو شەوەى دەستگیریانکردووە، ئازادکراوە، ئەوەش دەکەوێتە سەر ویستى دادوەرەکە.

وتیشی، لە ئێستادا چەکێکى زۆر لاى هاوڵاتییانە و لە ماوەى ساڵى ٢٠١٨دا ٣٤٣ دۆسیەى چەکیان هەبووە، کە لە ساڵەکەدا وا دادەنرێت هەموو ڕۆژێک پارچەیەک چەک دەستى بەسەردا گیراوە.