سەردێڕ:

بۆ یەکەمینجار دەریاوانێکی نابینای ژاپۆنی توانی زەریای هێمن ببڕێت

فۆتۆ: 
2019-04-20

1497 جار خوێندراوەتەوە

دەریاوانێکی نابینای ژاپۆنی بۆ یەکەمین جار بە بەلەمی جۆری بادبانی گەورە زەریای هێمنی بڕی.

ئەو دەریاوانە نابینایە ناوی میستوهیرو ئایوانۆنۆیە، دوو مانگ پێش ئێستا گەشتەکەی لە کەناراوەکانی ساندیگۆی ئەمریکاوە لەسەر زەریای هێمن دەستپێکرد تا کەناراوەکانی زەریاکە لە ژاپۆن، لەو ماوەیەشدا توانیی بە بەلەم زیاتر لە چواردە هەزار کیلۆمەتر ببڕێت.

لە گەشتەکەیدا نابیناکە چەند کەسێک زانیاریان پێ داوە و هەماهەنگییان کردووە هەتا گەیشت بە خاڵی کۆتایی، بەڵام تەنها خۆی شۆفێری بەلەمەکە بووە.

میستوهیرو ئایوانۆنۆی بە یەکەم جار زەریای هێمنی نەبڕیوە، بەڵکو ئەو دوای دوو جار هەوڵدان توانیی ئەو گەشتە ئەنجامبدات، جاری یەکەم ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٣ گەشتێکی لە زەریای هێمن ئەنجامدا، بەڵام بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ نەهەنگێدا لە زەریاکە، بەلەمەکەی نوقم بوو، بۆیە ناچاربوو گەشتەکەی کۆتایی پێبهێنێت.

Image result for ‫أول مكفوف يعبر المحيط الهادئ‬‎

Image result for ‫أول مكفوف يعبر المحيط الهادئ‬‎

Image result for ‫أول مكفوف يعبر المحيط الهادئ‬‎