سەردێڕ:

وێنە.. بەفربارین لە باکوری کوردستان

فۆتۆ: 
2019-04-20

6256 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بەفربارین لە پارێزگاکانی موش و وان ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە و بەشێک لە درەختەکان زیانی بەرکەوتووە.

لە پارێزگای موشی باکوری کوردستان و هه‌ندێك شوێن ئاستی به‌فره‌كه‌ گەشتووەتە شه‌ش مه‌تر.

تیمه‌كانی شاره‌وانی سه‌رگه‌رمی كردنه‌وه‌ی ڕێگای دوو گوندن كه‌ به‌هۆی به‌فره‌وه‌ گیراوه‌

هاوکات لە شاری وانی باکوری کوردستان بەهۆی بەفربارینەوە لە چەند ناوچەیەک ئاستەنگی هاتوچۆی دروستبووە و، زیانی بە باخ و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان گەیاندووە.

لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین پارێزگای وانی باکوری کوردستان و دەوروبەریی گرتوەتەوە و، پێشبینیش دەکرێت ئەمڕۆ ناوەناوە بەفربارین بەردەوامبێت.

بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆیشەوە لە چەند ناوچەیەکدا، تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر لە شارەوانیی وان دەستیانکردووە بە پاککردنەوەی شەقامەکان.

بەشێک لەو باخانەی درەختەکانیان چرۆ یان گوڵیان کردووە، بەهۆی بەفربارینەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا له‌ پارێزگاكانی وان، مووش و هه‌كاری زۆرترین ڕێژەی بەفر باریوە و، بەو هۆیەشەوە ڕێگای ١٣٩ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ڕووی شۆفێراندا داخرا‌بوون.

د.ن