سەردێڕ:

توێژینەوە.. توندوتیژی بەرامبەر منداڵان توشی نەخۆشی مەترسیداریان دەکات

شۆکی منداڵی بۆ چەندین ساڵ لەگەڵ کەسەکەدا دەمێنێتەوە
فۆتۆ: 
2019-04-20

3434 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرایدەکات، خراپ مامەڵەکردن لەگەل منداڵان دەبێتەهۆی گۆڕانکاری ناوخۆیی لە مێشکدا، ئەوەش ئەگەری توشبوونی کەسەکە بە نائومێدی و لاوازی کەسایەتی زیاد دەکات.

 نیلس ئۆبڵ، مامۆستا لە زانکۆی مۆنستەر لە ئەڵمانیا کە توێژینەوەکەی ئەنجامداوە رایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە زانراوە کە پەیوەندییەکی راستەخۆ هەیە لە نێوان تووندوتیژی  بەرامبەر منداڵ و توشبونی بە نەخۆشی لاوازی کەسایەتی، هەروەها لێدانی منداڵ هۆکارە بۆ گۆڕانکاری لە مێشکدا.

توێژینەوەکە لەسەر ئەو کەسانەکراوە کە کەسایەتیان لاواز بووە، توێژەران ئەو  بابەتەیان پەیوەستکرد بەکاتی توشبوون بە نەخۆشیەکە، دوای ئەوە سەلمێندرا ئەو کەسانە بە منداڵی لەلایەن خێزانەکانیان رووبەرووی تووندوتیژی بوونەتەوە .

توێژینەوەکە ماوەی دووساڵی خایاند و ١١٠ نەخۆش کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٦٠ ساڵبوو لێکۆڵیەوەیان لەسەرکراوە.

سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە لە رێگای ئامێری پشکنینی مێشکەوە، پرسیاریان لە بەشداربووان کرد، دەربارەی ئاستی ئەو تووندوتیژیەی بەرامبەریانکراوە کاتێک تەمەنێکی کەمیان هەبوو.

ناوەندی لانستی دەروونی کە توێژینەوەکەی بڵاکردووتەوە ئاماژە بەوەدەکات، بۆیان دەرکەوت دوو لەسەر سێی بەشداربووان لە تەمەنێکی کەمدا رووبەرووی شکانەوەی کەسایەتیان بوونەتەوە.

کاریگەرییەکانی لەسەر مێشک

ئەنجامی توێژینەوکە دەڵێت، دووبارەکردنەوەی چەندین جاری لێدانی منداڵ و سوکایەتی پێکردنی، زیان بە ئەو بەشەی مێشک کە بەرپرسە لە هەست و باوەربەخۆبوون دەگەێنێت.

لە کۆتایدا ئۆبڵ دەڵێت، " ئەوەی لە توێژینەوەکەماندا ئاشکرابوو ئەوەیە کە ئەو کەسانەی بە منداڵی تووندوتیژیان بەرامبەر کراوە، جیاوازن لەوانەی بەشێوەیەکی تەندوست پەروەردەکراون، ئەو منداڵانەی تووندوتیژیان بەرامبەر کراوە،  ئەگەری لاوازبوونی کەسایەتی و گۆرانکاری لە مێشک و هەستی بایۆلۆژیینادا زیاتر دەبێت کاتێک گەورە بوون".

 هـ.ع