سەردێڕ:

وەزیری پەروەردە: تاقیکردنەوەکان لە کاتی خۆیدا دەکرێن

دڵنیایی بە خوێندکاران دەدات
فۆتۆ: 
2019-04-20

73747 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پەروەردە رایگەیاند، هیچ گۆڕانکارییەک لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا رووینەداوە و لە کاتی خۆیدا دەکرێن.

پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاشکرایکرد، شێوەی تاقیکردنەوەکان وەک خۆیان ماونەتەوە و دڵنیایی بە خوێندکاران دەدەن کە هیچ گۆڕانکارییەک رووینەداوە.

دەربارەی خوێندن بە پارەش جەختیکردەوە، هیچ شتێکی لەوجۆرە نیە و بەپێی دەستوور و یاسای عیراق رێگەپێدراو نییە و نابێت.

ئەم لێدوانەی وەزیری پەروەردە دوای ئەوە هات، بەهۆی نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان باس لە گۆڕانکاریی دەکرێت لە شێوە و کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکاندا.