سەردێڕ:

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکەی رانیە گیانیان لەدەستدا بەرزبویەوە

بۆ حەوت کەس بەرزبوویەوە
فۆتۆ: 
2019-04-20

22221 جار خوێندراوەتەوە

منداڵێکی دیکەی ڕووداوەکەی هاتوچۆی رانیە گیانی لەدەستدا و ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە بەرزبویەوە بۆ حەوت کەس.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، کاتژمێر نۆی ئەمشەو دوای گەیشتنی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شاری سلێمانی منداڵێکی دیکەی ڕووداوەکەی هاتوچۆی رانیە گیانی لەدەستدا.

بەمەش ژمارەی ئەوکەسانەی بە هۆی ڕووداوەکەوە بوونە قوربانی بۆ حەوت کەس بەرزبوویەوە.

دوێنێ هەینی(١٩ی نیسانی ٢٠١٩) له‌ ڕووداوێكى هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای‌ ناحیه‌ی‌ بنگرد - رانیه‌ حەوت کەس  گیانیان له‌ده‌ستدا  و شەش کەسیش برینداربوون.

رووداوه‌كه ‌له‌نێوان دوو ئۆتۆمبیل له‌جۆری ‌تویتا هایلوكس‌ و تویتا كامری ‌روویداو له‌ئه‌نجامدا چوار هاوڵاتى خەڵکى گوندى بەردەشان و سێ هاوڵاتى خەڵکى مەرگە گیانیان لەدەستداوە، کە له‌چوار ژن‌ و سێ منداڵ پێکهاتوون.

پۆلیسی‌ سلێمانیش ڕایگەیاند، پاش گه‌یشتنی‌ هێزه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ دوكان بۆ شوێنی‌ روداوه‌كه‌، برینداره‌كان گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و پشکنین ‌و هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌ کراوە و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ناحیه‌ی‌ بنگردی‌ سه‌ر به‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ دوكانه‌وه‌ په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوەتەوە.

ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکەم هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان دادەنرێت لە هەرێمی کوردستاندا، بەپێی ئامارەکانیش، لە ١٥ ساڵى ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکەش کەمئەندام و برینداربوون.

د.ن


ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکەی رانیە گیانیان لەدەستدا بەرزبویەوە