سەردێڕ:

سێ هاوڵاتیی ڕۆژهەڵاتى کوردستان سزاى لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا

فۆتۆ: 
2019-04-19

3792 جار خوێندراوەتەوە

ڕێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە، سێ هاوڵاتى کوردى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن دەسەڵاتى دادوەرى ئێرانەوە سزاى لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا.

ڕێکخراوەکە ئاشکراشیکردووە، ئەو سێ هاوڵاتییە لە بەندیخانەی ئیلامدا زیندانن و تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستیان خراوەتە پاڵ و لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێى ئامارێک لەماوەى ساڵى ڕابردوودا ٧٠ کەس لەئێران لەسێدارەدراون و لەو ڕێژەیەش ٢٦% هاوڵاتیى کوردى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانى ئێران ناسنامەى ئەو سێ هاوڵاتییەى ڕۆژهەڵاتى کوردستانیان ئاشکرا نەکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە سزاى لە سێدارەدان لە ئێران ڕووى لە زیادبوون کردووە و بەوهۆیەشەوە ڕێکخراوە جیهانییەکانى مافى مرۆڤ ناڕەزاییان لە بوونى حوکمى لە سێدارەدان لەو وڵاتە دەربڕیوە و داواى ڕاگرتنى دەکەن.

ئ.ر