سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا

فۆتۆ: 
2019-04-19

1111 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی (١٩ی نیسانی ٢٠١٩) نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧١ دۆلار و٩٥ سەنتە ، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٤ دۆلارە.

 بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیاد بوونی ئاستی بەرھەمھێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریکاوە.

لە ئێستادا وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت بە تایبەت وڵاتانی ئۆپێک لە کۆبوونەوە و وتووێژدان بۆ ئەوەی نرخی نەوت بەرزتربکەنەوە و نرخەکەی جێگیربکەن.

پێشتر چەند جارێک دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری ئەوەی داوە لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت و داوایکردووە، نرخی نەوتی خاو لە ئاستیکدا جێگر بکرێت، کە هەموو لایەن لێی ڕازی بن.

ع.م