سەردێڕ:

باشترین وێنەی فۆتۆگرافیی ساڵ هەڵبژێردرا

وێنەى ئەو منداڵەى هەڵبژێردرا
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2019-04-19

11238 جار خوێندراوەتەوە

باشترین وێنەی فۆتۆگرافیی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠١٩ ڕاگەیەنرا و لەناو ٧٨ هەزار وێنەشدا وێنەی منداڵێک هەڵبژێردرا کە لەسەر سنورى ئەمریکا دەگری.

بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، ئەم هەفتەیە جوانترین وێنەی فۆتۆگرافیی ڕۆژنامەوانی ساڵ هەڵبژێردرا، زیاتر لە چوار هەزار و ٧٣٨ فۆتۆگرافەر بەشداربوون، ٧٨ هەزار وێنەش لە کێبڕکێدا بوون، لە پێشبڕکێکەدا وێنەگری ئاژانسی گیتی "جۆن مۆر" بە وێنەیەکی بوو بە براوەی پێشبڕکێکە و وێنەکەی وەکو باشترین وێنەی فۆتۆگرافی بۆ ساڵی ٢٠١٩ دیاریکرا و خەڵات کرا.

طفلة تنتحب

لە وێنەکەدا منداڵێکی کچ، کە هیندۆراسییە، بە ناوی یانیلا سانچێز دەردەکەوێت، منداڵەکە بە توندی دەگری کاتێک سەربازانی سنوری ئەمریکا دایکی "ساندرا" لە نزیک شاری ماکلین لە ویلایەتی تەکساسی ئەمەریکا دەستگیردەکەن.

مۆر، کە یەکێکە لە گەورە فۆتۆگرافەرانی ئاژانسی گیتی، دەڵێت، "هەستدەکەم ئەم وێنە کاریگەریی لەسەر دڵی زۆر کەس دروستکردبێت، هەروەک چۆن کاریگەریی لەسەر دڵی منیش هەبووە، چونکە مانایەکی زۆرمان لەڕووی مرۆڤایەتییەوە پێدەدات."

مۆر وتیشی، "کاتێک سەیری ڕووخساری یانیلا دەکەیت کە تەمەنی لە دوو ساڵ زیاتر تێناپەڕێت، وێنەی مرۆڤایەتی و ترس و ماندوێتی دەبینرێت، بەهۆی گەشتە درێژەکەی بۆ بڕینی سنوری ئەمەریکا لە شەودا."

لە دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکەی مور، بەرپرسانی ئەمەریکا هەوڵیانداوە کە دڵنیاببنەوە یانیلا و دایکی یەکێک نەبوون لەو هەزاران کەسەی کە لە سنورەکانی ئەمەریکا دەستگیرکراون و گەڕێنراونەتەوە.

جگە لە وێنەکەی مۆر، پێنج وێنەی تریش وەک باشترین وێنەی فۆتۆگرافیی ساڵ هەڵبژێردراون، ئەوانیش:

وێنەی محەمەد بەدرای وێنەگر، کە وێنەی قوربانییەکانی ئەو هێرشە کیمیاوییەی کرایە سەر غۆتە لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشق، لەکاتی چارەسەر وەرگرتندا وێنەکە گیراوە.

مصابون يعالجون

وێنەی برینت ستیرتۆن، ئاکاشینگان بە مانای ئازایەتی دێت، وێنەی کەسێکە لەو پیاوانە بۆ ڕێگریکردن لە کوشتنی ئاژەڵی کێوی بە شێوەی نایاسایی.

جندي

وێنەی کریس مەگراس، ساتی ونبوونی  جەمال خاشقچی، پیاوێک ڕێگری لە ڕۆژنامەنووسان دەکات تا نەچنە بینای کونسوڵگەریی سعودیە لە ئەستەنبوڵ.

مصورون خارج القنصلية السعودية

وێنەی کاتالینا مارتانی فۆتۆگرافەر لە چیگۆ، ئافرەتێکی دووگیان نیشاندەدات لە دوای نەمانی هێرشەکانی فارک کۆڵۆمبی.

A couple rest in their home watching televsion

وێنەی مارکۆ گوالازیتی، وێنەی منداڵێکی بێ دایک و باوکە لە شاری پۆل لە چاد، لە پاڵ دیوارێک دەڕوات کە کۆمەڵێک وێنەی موشەکی تێدا کراوە.

تشاد

لە بەشێکی تری پێشبڕکێکەدا پیتەر تین هۆبین وەکو باشترین وێنەگری ڕۆژنامەوانی براوە بوو بە وێنەی "قافڵەی کۆچبەران."

قافلة

پیتەر وێنەکانی لە کانوونی یەکەم بۆ کانوونی دووەم گیرتووە کە کۆمەڵێک کۆچبەری هیندۆراس و نیکاراگوا و سلڤادۆر و گواتیمالایە، بەهۆی کێشەی سیاسی و توندوتیژی و خراپی بارودۆخی ئابورییەوە بەرەو سنورەکانی ئەمریکا کۆچدەکەن، کە چەند وێنەیەکی لەخۆگرتووە، وەکو:

نوستنی باوک و کچێک لە دوای ماوەیەکی زۆر بە پیادە ڕۆشتن لە مەکسیک.

أب وابنه

خیزانێکی کۆچبەر خۆیان و پۆشاکەکانیان دەشۆن لە ڕووباری ڕیۆ لە نزیک شارێکی مەکسیک.

على النهر

کۆچبەرێکی کچ لەکاتی ڕۆشتنیدا بۆ گوڵەکان وەستاوە و دەیکات بەخۆیەوە، کە ماوەی ڕۆشتنەکەی ٥٠ کیلۆمەتر دەبێت.

فتاة

جگە لەو وێنانەی سەرەوە کۆمەڵێک وێنەی تر لە پێشبڕکێکەدا خەڵاتیان وەرگرتووە وەکو باشترین وێنەی ساڵ:

وێنەی دوو کۆچبەری ئەفغانی چاوەڕێی کاتی خۆیان دەکەن تا ڕێگەیان بدەن لە سنوری ئێران دەربچن.

أفغانيان

خەڵاتی دووەم تایبەت بە سروشت، بەخشرایە فۆتۆگرافەر جاسپەر دویست بۆ وێنەیەکی بە ناونیشانی"Meet Bob".

فلامينغو

یەکێک لە وێنە براوە کەسییەکان، نمایشی پۆشاکی داکارییە وێنەگر ڤینبار ئۆرایلی گرتوویەتی.

داكار

خەڵاتی دووەم بۆ وێنەی هەواڵی جیهانی، وێنەی ڕووداوەکانی دوای تەقینی بورکانێکە کە وێنەگر دانیلی ڤۆلبی گرتوویەتی.

بركان

- لە بەشی وێنەی ژینگەدا، وێنەی "لەسەر ئەوە بژی کە ماوەتەوە" وێنەی ماریۆ کروزی وێنەگرە.

طفل

ئ.ر