سەردێڕ:

تورکیا.. ژنێک ئاگری لە ماڵەکەی بەردا و ڕێگریشی لە تیمەکان کرد بیکوژێننەوە

فۆتۆ: 
2019-04-18

25071 جار خوێندراوەتەوە

لە شارێکی تورکیا ژنێک دوای ئەوەی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا دەبێت بە دەمەقاڵێیان، ئاگری لە ماڵەکەی بەردا و ڕێگریشی کرد تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە بکوژێننەوە.

ژنەکە کە خەڵکی شاری کاهرامانماراشە و تەمەنی ٢٨ ساڵە، دوای ئەوەی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە تەلەفۆندا دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا دروستدەبێت، ئێوارەی ئەمڕۆ ماڵەکەی ئاگرتێبەردا.

کاتێک تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هاتوون ئاگرەکە بکوژێننەوە، ژنەکە پێیوتوون، بۆچی هاتوون، لێیگەڕێن با بسوتێت، مەیکوژێننەوە.

سەرەڕای ڕێگریی ژنەکە، تیمەکان هەوڵی کوژانەوەی ئاگرەکەیان داوە، بەڵام تەواوی ماڵەکە سوتاوە.

بۆ لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە ژنەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.

ع.ا

Eşiyle telefonda tartışan kişi, evi yaktı;  İtfaiye ekiplerine neden geldiniz  dedi

20:27 Eşiyle tartıştı, evi yaktı; İtfaiye ekiplerine  neden geldiniz  dedi

Eşiyle tartıştı, evi yaktı! İtfaiye ekiplerine  neden geldiniz  dedi