سەردێڕ:

کەشناسی: سبەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

پلەکانی گەرما مامناوەند دەبن
فۆتۆ: 
2019-04-18

19793 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سبەی سەرلەبەیانی ئاسمان ساماڵ دەبێت و دوانیوەڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

هاوکات، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٢ و نزمترین ١١ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٢١ بە ١٠ و دهۆک ١٩ بە ١١ و کەرکوک ٢٤ بە ١٥ پلە دەبێت.

سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٠ و نزمترین ١٢ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٢٠ بە ١١ و دهۆک ١٨ بە ١٢ و کەرکوک ٢٢ بە ١٦ پلە دەبێت.

No photo description available.

No photo description available.