سەردێڕ:

لە ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆیەکی عێراقدا سرودی ڕژێمی بەعس وتراوەتەوە

فۆتۆ: 
2019-04-17

5256 جار خوێندراوەتەوە

لە ئاهەنگێکی دەرچوونی خویندکاراندا لە زانکۆی پارێزگای زیقار لە باشوری عێراق، سرودی نیشتیمانی سەردەمی ڕژێمی بەعس لێدراوە و ئەو کارەش کاردانەوە و دەستگیرکردنی بە دوای خۆیدا هێناوە.

بڵاوکردنەوەی ڤیدۆیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی جیاجیای لە عێراقدا بەدوای خۆیدا هێناوە و ناڕەزایی توندیان دەربڕیوە، دەسەڵاتدارانی ئەمنیش دواتر ڕێکخەرانی ئاهەنگەکەیان دەستگیر کردووە.

ئاهەنگەکە بۆ خوێندکارە دەرچووەکانی کۆلێژی ئادابی زانکۆی زیقارەوە ڕێکخراوە.

بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمارە ڤدیۆییە سەرۆکایەتی زانکۆی زیقاری ناچار کردووە لە بەیاننامەیەکدا بێبەریبوونی خۆی لە بڵاوکردنەوەی ڕابگەیەنێت و ئۆباڵی کارەکەیان خستووەتە ئەستۆی خاوەنی ئەو نوسینگەیەی کە ئاهەنگەکەی رێکخستووە، کە لە ئێستادا دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵدا دەکرێت.

ڕیاز جەنتە سەرۆکی زانکۆی زیقار رەتیکردووەتەوە ئاگاداری بابەتەکە بێت و زانکۆکەش ئاگاداری ڕێکخستنی ئەو ئاهەنگە نەبووە و هیچ مۆڵەتێکیشی پێ نەداون، هەر بۆیە بەرپرسیارێتیشی لە ئەستۆ ناگرێت.

ع.م