سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا

فۆتۆ: 
2019-04-17

1359 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧١ دۆلار و٩٤ سەنتە ، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٤ دۆلار و ٤٦ سەنتە.

 بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیاد بوونی ئاستی بەرھەمھێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریکاوە.

لە ئێستادا وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت بە تایبەت وڵاتانی ئۆپێک لە کۆبوونەوە و وتووێژدان بۆ ئەوەی نرخی نەوت بەرزترکەنەوە و نرخەکەی جێگیرکەن.