سەردێڕ:

ڕۆژی پێنجشەممە موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2019-04-16

157903 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە موچەی وەزارەتى خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، دوو سبەی پێنجشەممە (١٨ی نیسانی ٢٠١٩) بەتەنها موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێدایە، بڕیاربوو وەزارەتی دارایی موچەی چەند وەزارەتێک بەیەکەوە دابەش بکات بەڵام لەم هەفتەیە تەنها یەک یەک وەزارەتەکان رایدەگەیەنێت.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ١ی ٢٠١٩یە و دووەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت، بەڵام تا ئێستا نازانرێت چۆنیەتی دابەشکردنی موچەى مانگەکانى دیکە چۆن دەبێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.