سەردێڕ:

موقتەدا سەدر هەڵمەتێکى نوێى چاکسازى ڕاگەیاند

فۆتۆ: 
2019-04-16

1840 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدر هەڵمەتێکى نوێى چاکسازى ڕاگەیاند و دەڵێت، دەتوانرێت بە بێ بەکارهێنانى چەک کێشە و گرفتەکانى کۆمەڵگا چارەسەربکرێت.

سەدر لە تویتێکیدا ڕونیکردۆتەوە گەندەڵى سیاسیەکان وەک تیشکى ڕۆژ وایە لە ئاسمانێکى ساماڵدا مەگەر خوا ڕەحمیان پێبکات.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ناکرێت تەواوى گەندەڵیەکان بخرێنە ئەستۆى سیاسیەکان کە لە ناو حکومەتدان، بەڵکو گەل دەتوانێت بەرێگەى هەڵبژاردنێکى پاک گۆڕانکارى بکات و کەسانى پاک بخاتە ئەو شوێنانە.

موقتەدا سەدر وتیشى، ئەمڕۆ دەیەوێت چاکسازیەکى نوێ بکات بۆ لەناوبردنى ئەو دیاردە قێزەون و نەشیاوانەى لە نێو کۆمەڵگادا بڵاوبونەتەوە بە بێ بەکارهێنانى چەک.

ڕوونیشیکردۆتەوە کە لە ڕابردوودا چەند هەوڵێکیدا بۆ چاکسازى لە ناوخۆ و لەناو کەسە نزیکەکانیدا و چەند کەسێکى گەندەڵکارى دورخستەوە و دواتر لە رێگەى خۆپیشاندان و گردبونەوەى جەماوەریەوە هەوڵى لابردن و دورخستنەوەى چەند بەرپرسێکیدا و بەشێکى چاکسازیەکانى هاتونەتە دى.

ئەمە لە کاتێکدایە موقتەدا سەدر ساڵانی ڕابردوو خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدا سازکرد، بە ئامانجی گۆڕانکاری لە حکومەتی عێراق و دامەزراندنی حکومەتێکی تەکنۆکرات و باشترکردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتییانی عێراق.

د.ن