سەردێڕ:

​ئەمریکا ١٠٠ ملیۆن دۆلار دەداتە عێراق

فۆتۆ: 
2019-04-15

1799 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا ١٠٠ ملیۆن دۆلار دەداتە عێراق بۆ پاراستنی دۆخی ئەمنی لە ناوچە تازە کۆنترۆڵکراوەکان.

جۆى هود نوێنەرى باڵێوزخانەى ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، حکومەتى ئەمریکا لەگەڵ کۆنگرێس کاردەکەن بۆ ئەوەى بڕى پارەکە زیادبکەن، بۆ هاوکاریکردن و چەسپاندنی ئاسایش و گەڕانەوەى ئارامى بۆ ناوچە تازە کۆنترۆڵکراوەکانی عێراق.

جۆى هود  ڕاشیگەیاندووە، ئاژانسى ئەمریکا بۆ پەرەپێدانى نێودەوڵەتى، ئەو بڕە پارەیە ڕادەستى بەشى مرۆیى نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات، بۆ هاوکاریکردنى عێراق.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمریکا و عێراق پابەندن بە دروستکردنى دۆخێکى ئارام بۆ گەڕانەوەى ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و بنیادنانەوەی ژیانێکى نوێ.

ئەمەش لە کاتێکدایە ، لەماوەی ڕابردوو لەلایەن چەند پەرلەمانتارێکەوە کار بۆ ئەوە دەکرا پرۆژە یاسایەک بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بدرێتە پەرلەمان.