سەردێڕ:

فازڵ میرانى: بەم نزیکانە پرسى سەرۆکایەتى هەرێم یەکلایی دەبێتەوە

فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى
فۆتۆ: ئەرشیف
2019-04-15

3417 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى ڕایگەیاند، بەم نزیکانە پرسى سەرۆکایەتى هەرێم یەکلایی دەبێتەوە و لەگەڵ لایەنەکان دەگەنە ڕێککەوتن.

فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى، بە میدیاکانى حزبەکەى ڕاگەیاندووە، لەگەڵ گۆڕان ڕێککەوتوون و بەمنزیکانەش ڕێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتى تەواو دەبێت و دواتر واژۆی دەکەن.

ئاماژەى بەوەشکرد، دانوستان لەنێوان لایەنەکاندا هەیە و دەبێت یەکترى ڕازى بکەن.

ئەوەشیخستەڕوو، گفتوگۆکان لەسەر جێگرانى سەرۆکى هەرێم بەردەوامە و بۆ ئەوەش دەبێت بەرژەوەندییە حزبیەکان بخرێتە دواى بەرژەوەندیەکانى خەڵکەوە.

ماوەی ١٩٧ ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕیوە، بەڵام تائێستا لایەنەکان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و حکومەتی هەرێم پێکنەهێنراوە.