سەردێڕ:

سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

دابەشکردنى موچە
فۆتۆ: 
2019-04-14

93252 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەی موچەی وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى و کەمئەندامان دابەشدەکرێت.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەی دووشەممە (١٥ی نیسانی ٢٠١٩)  موچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان دابەشدەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ موچەی مانگى ١ی ٢٠١٩ى وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی دادوەری دابەشکرا.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ١ی ٢٠١٩یە و دووەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت، بەڵام تا ئێستا نازانرێت چۆنیەتی دابەشکردنی موچەى مانگەکانى دیکە چۆن دەبێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.

ئ.ر