سەردێڕ:

سلێمانی.. پرۆسەی هاوسەرگیری بۆ ١٠٠ کوڕ وکچی نابینا سازکرا

فۆتۆ: 
2019-04-08

4041 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، سلێمانی، ژاڵە محەمەد

لە پارێزگای سلێمانی پرۆسەی هاوسەرگیری بۆ ١٠٠ کوڕ وکچی نابینا سازکرا و گۆچانێکی هەستیاریش بۆ هاوکاری کردنیان نمایشکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە (٨ی نیسانی ٢٠١٩) لە پارێزگای سلێمانی و لە بۆنەیەکی تایبەتدا ئاهەنگی بە کۆمەڵ بۆ ١٠٠ هاوڵاتیی نابینا، لەلایەن کەسوکار و سەنتەری نابینایانی ڕۆشنا بە دروشمی "با چاو پێوەر نەبێت بۆ هاوسەرگیری بەڵکو لە دڵەوە بۆ دڵ بێت" ڕێکخرا.

رێکخەرێکی ئاهانگەکە ڕایگەیاند، ئەوان کار دەکەن بۆ ئەوەی نابینایانیش بتوانن لە تەواوی کایەکانی ژیان بەشدار بن و وەک تەواوی چینەکانی کۆمەڵگا مافی هاوسەرگیریان هەیە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ گۆچانێکی هەستیار بۆ نابینایان نمایشکرا کە هاوکارییان دەبێت لە ڕۆیشتن و هەستکردن بە هەرشتێک کە لەبەردەمیاندا هەبێت.

د.ن