سەردێڕ:

سلێمانی.. بکوژەکانی تاریقی بەقاڵ دەستگیرکران

بکوژانی تاریقی بەقاڵ دەستگیرکران
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-04-07

16419 جار خوێندراوەتەوە

دوای نزیکەی چوار مانگ لە بێسەروشوێن بوونی تارق رۆستەم، کە ناسراوە بە تاریقی بەقاڵ، ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژەکانی ڕاگەیاند.

ئەو باندەی کە دەستگیرکراون لەسەر کوشتنی ئەو هاوڵاتییە، لە پێنج کەس پێکهاتوون و سێ کەسیان بە جلی تایبەتەوە، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە هێنرانە بەر کامێرا و لەو شوێنەدا راوەستێنران، کە تەرمەکەیان تاریقیان تێدا شاردبووەوە، لەنێوان گەڕەکی ڕاپەڕین و قولەرەیسیدا لە شاری سلێمانی.

کەسوکارەکەی چاوەڕێ بوون تاریق بگەڕێتەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان تەرمی تاریقیان ڕادەستکردنەوە.

تاریق لە ڕۆژی ١٨ ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، بە ئۆتۆمبیلەکەیەوە بێسەروشوێن بوو، حەسەن نوری بەرێوەبەری ئاساشی سلێمانیش دەڵێت، ئەندامانی ئەو باندەی تاریقیان کوشتووە، کوردن لە خانووی کرێدا و لە گەرەگێکی شاری سلێمانی نیشتجێبوون و پێشینەی تاوانکارییان هەبووە.

باس لەوەشدەکات، کە ئەندامانی باندەکە، جگە لە تاریق کەسێکی دیکەشیان بەناوی مەریوان دارا کوشتووە، لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی و لەسەر ئەو دۆسیەیەش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان و ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری سلێمانی، تەرمی تاریق ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و بەخاکسپێردرا.