سەردێڕ:

پۆلیسی سلێمانی: ژنێك بە چەقۆ كوژرا

فۆتۆ: 
2019-03-23

11582 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە گەڕەکی مامەیارەی شاری سلێمانی ژنێک بە چەقۆ کوژرا و دوو کەسیش دەستگیر کراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئەمڕۆ شەممە (٢٣ی ئازاری ٢٠١٩) بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی مامەیارەی سلێمانی ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵی بە ڕەگەز عەرەب بە چەقۆ لە ماڵەکەی خۆیدا کوژراوە.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، ژنەکە خێزاندارە و لە کاتی ڕوداوەکەدا هاوسەرەکەی و کەسوکاری لە دەرەوەبوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گەیشتی هێزەکانی پۆلیس و تیمی بەڵگەی تاوان، کەشف و هێڵکاری شوێنی روداوەکە کراوە و تەرمی ژنەکە بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی گوێزراوەتەوە.

لە  کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بنکەی پۆلیسی سەیوان لێکۆڵینەوەیان لە روداوەکە کردوو و دوو کەس دەستگیر کراون، کە یەکێکیان بە ڕەگەو عەرەبە و ئەویدیکەیان کوردە.

ع.م