سەردێڕ:

پەرلەمانتارێک: ئامادەکاریی ناردنی لیست بۆ گەنجینەکان خۆدزینەوەیە لە پێدانی موچە

فۆتۆ: 
2019-03-22

46303 جار خوێندراوەتەوە

مەم بورهان قانع پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی دەوترێت ئامادەکاری دەکرێت بۆ ناردنی لیستی موچە بۆ گەنجینەکان، قسەیەکی گاڵتەجاڕانەیە و جۆرێکە لە خۆدزینەوە لە پێدانی موچەی مانگەکانی یەک و دووی ئەمساڵ.

ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیوویەتی، "ئەوەی جاروبار بەناوی سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی داراییەوە دەوترێت: ئامادەكاری دەكرێت بۆئەوەی لیستی موچە ڕەوانەی گەنجینەكان بكرێت، قسەیەكی بێمانا و گاڵتەجاڕییانەیە. ئامادەكاریی بۆ موچە، كارێكی ڕۆتینیی هەر وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەكە و، تێكڕا كاری یەك ڕۆژە. ئینجا ئەمە جۆرێكە لە خۆدزینەوە لە پێدانی موچەی مانگەكانی یەك و دووی ئەمساڵ."

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەکاتێکدا پارەی پێویست بۆ موچەی ئەو دوو مانگە لە بەغدا هاتووە، دەبێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پەلە بکات لەوەی داهاتی فرۆشراوی نەوت بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، بۆئەوەی بە زووترین کات پێدانی موچە ڕاستبکرێتەوە و دواتر پەلە بکرێت لە پێدانەوەی موچە پاشەکەوتکراوەکان.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کارە یەکێکە لە ئەولەویەتی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمان و دەبێت بەو ئاراستە کاربکرێت، بۆئەوەی هیچ موچەخۆرێک دینارێکی لەلای حکومەتی هەرێم نەمێنێت، هەروەک چۆن دەبێت قەرزەکانی حکومەتیش لەسەر موچەی موچە پاشەکەوتکراوەکان سفر بکرێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەیەکە میدیاکان بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی موچەی مانگانە بە ناوی سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی داراییەوە باس لە ڕەوانەکردنی لیستی موچەی فەرمانبەران دەکات بۆ گەنجینەکان.

ع.م

پەرلەمانتارێک: ئامادەکاریی ناردنی لیست بۆ گەنجینەکان خۆدزینەوەیە لە پێدانی موچە مەم بورهان قانع پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی دەوترێت ئامادەکاری دەکرێت بۆ ناردنی لیستی موچە بۆ گەنجینەکان، قسەیەکی گاڵتەجاڕانەیە و جۆرێکە لە خۆدزینەوە لە پێدانی موچەی مانگەکانی یەک و دووی ئەمساڵ. ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیوویەتی، "ئەوەی جاروبار بەناوی سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی داراییەوە دەوترێت: ئامادەكاری دەكرێت بۆئەوەی لیستی موچە ڕەوانەی گەنجینەكان بكرێت، قسەیەكی بێمانا و گاڵتەجاڕییانەیە. ئامادەكاریی بۆ موچە، كارێكی ڕۆتینیی هەر وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەكە و، تێكڕا كاری یەك ڕۆژە. ئینجا ئەمە جۆرێكە لە خۆدزینەوە لە پێدانی موچەی مانگەكانی یەك و دووی ئەمساڵ." ئاماژەی بەوەش کردووە، لەکاتێکدا پارەی پێویست بۆ موچەی ئەو دوو مانگە لە بەغدا هاتووە، دەبێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پەلە بکات لەوەی داهاتی فرۆشراوی نەوت بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، بۆئەوەی بە زووترین کات پێدانی موچە ڕاستبکرێتەوە و دواتر پەلە بکرێت لە پێدانەوەی موچە پاشەکەوتکراوەکان. لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کارە یەکێکە لە ئەولەویەتی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمان و دەبێت بەو ئاراستە کاربکرێت، بۆئەوەی هیچ موچەخۆرێک دینارێکی لەلای حکومەتی هەرێم نەمێنێت، هەروەک چۆن دەبێت قەرزەکانی حکومەتیش لەسەر موچەی موچە پاشەکەوتکراوەکان سفر بکرێتەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەیەکە میدیاکان بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی موچەی مانگانە بە ناوی سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی داراییەوە باس لە ڕەوانەکردنی لیستی موچەی فەرمانبەران دەکات بۆ گەنجینەکان. ع.م