سەردێڕ:

وێنە.. قەڵەوترین منداڵ لە جیهاندا لەدایکبوو

فۆتۆ: 
2019-03-22

4520 جار خوێندراوەتەوە

منداڵێکی ساوای ئەمریکی بەهۆی کێشە زۆرەکەیەوە بە گەورەترین و قەڵەوترین منداڵ دادەنرێت لە جیهاندا.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی میرەری بەریتانی، جۆی باکلی دوای ئەوەی بۆ چەند ڕۆژێک پێش لەدایکبوونی کۆرپەکەی نەیتوانی بەپێ بڕوات، دواتر بە نەشتەرگەریی منداڵەکەی لەدایکبوو کە کێشی حەوت کیلۆگرام بووە.

جۆی دایک دەڵێت "لەدایکبوونەکە زۆر سەخت بووە، بەجۆرێک نەشتەرگەرییەکە پێویستی بە سێ پزیشک بووە، هەرگیز بڕوام نەکردووە منداڵەکەم کێشی ئەوەندە زۆربێت، پێشتریش گوێم لەوە نەبووە کە منداڵێک بەو کێشە زۆرەوە لەدایکبووبێت".

منداڵەکە ناونراوە "هاربەر"کە کاتێک لەسکی دایکیدابووە، لەدوای لەدایکبوونیشی بردراوەتە ژێر چاودێریی پزیشکیی، وابڕیارە دوای چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە دەربچێت.

لەدایکبوونی "هاربەر"ی منداڵ بووەتە سوپرایز و جێگەی دڵخۆشی جۆی دایک و نۆرمانی باوک، خانەوادەکەی جۆی بە هاربەرەوە لە سێ منداڵ پێکهاتوون، کچێکی هەڵگیراوەیان هەیە لەگەڵ کورێک کە کاتێک ئەویش لەدایکبووە کێشی پێنج کیلۆگرام بووە، لەدوای کوڕی یەکەمییەوە پزیشکەکانی پێیان راگەیاندووە کە ئەگەری زۆر  کەمە بۆ دووگیانی دووەمی بە شێوەی سروشتی منداڵی ببێت.

Image result for ‫جوي باكلي‬‎

Image result for ‫جوي باكلي‬‎