سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. یادی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە

ئاهەنگی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
فۆتۆ: 
2019-03-22

2094 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕاى ڕێگرى و فشارەکان، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتیش وەک بەشەکانى دیکەى کوردستان ئاهەنگى نەورۆز بەڕێوەچوو، بۆ ئەم مەبەستەش لە چەندین شار و شارۆچکە و گوند دا بە وتنەوەى سرودى نەتەوەیى و بەرزکردنەوەى ئاڵاى کوردستان و ئاهەنگ و هەڵپەڕکێى کوردەوارى درێژەیان بەو چالاکییانە دا، کە بەبۆنەی نەورۆزەوە سازیانکردبوو.

جۆش و خرۆشى دانیشتووانى شارى مەریوان، جیاواز لە جێگاکانى تر جگە لە هەڵپەڕکێ و ئاهەنگى کوردەوارى سەرەڕاى مەترسى و گرفتە ئەمنییەکان، سروودى نەتەوەیى پێشمەرگە دەڵێنەوە، کە قەدەغەیە لە ئێراندا و بە تاوانى قورس لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئێرانەوە هەژماردەکرێت.

ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ تەنیا شار و شارۆچکەکانى ڕۆژهەڵاتى نەگرتەوە، بەڵکو لە بەشێکى زۆرى گوندەکانیش بە پۆشینى جلوبەرگى کوردى و هەڵپەڕکێ و چالاکیی هونەرى پێشوازی لە سەرى ساڵى کوردى کرا.

لە چەند گوندێکی سنە و مەهەبادیش بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ هاوڵاتییان یادی نەورۆزیان کردەوە.

لە گوندى گاورەى سەربە پارێزگاى سنەش بە شێوەیەکى تایبەت تر سەرى ساڵى کوردییان بەرز ڕاگرت، ئەوانیش بە هەڵپەڕکێیەکى کوردانە ئاهەنگى نەورۆزیان گەرمتر کردبوو.

ع.م