سەردێڕ:

دەمەقاڵە لە نێوان پارێزگاری نەینەوا و بەرهەم ساڵحدا ڕوویداوە

فۆتۆ: 
2019-03-22

80922 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەمڕۆ لە کاتی سەردانیکردنی بەرهەم ساڵح  سەرۆک کۆماری عێراق بۆ شاری موسڵ، دەمەقاڵە لە نێوان سەرۆک کۆمار و پارێزگاری نەینەوادا ڕوویداوە.

ئەمڕۆ کەسوکارى ئەو کەسانەى کە لە ڕوداوەکەى موسڵ گیانیان لەدەستدا خۆپیشاندانیانکرد و هێرشیان کردە سەر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق، دواتر بە باوەش لەدەستى خۆپیشاندەران ڕزگارکرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش(٢٢ی ئازاری ٢٠١٩) خۆپیشاندەرانی موسڵ ئۆتۆمبێلەکانی نۆفڵ عاکوب پارێزگاری شارەکەیان بەردباران کرد، کە بۆ بەسەرکردنەوەی بریندار و کەسوکاری ئەو کەسانەى بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکە گیانیان لەدەستدابوو سەردانی شوێنی رووداوەکەیان کردبوو.

هاوکات خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بەرهەم ساڵح و دواتر پۆلیسیش ناوبراوی لە خۆپیشاندەران دورخستەوە.