سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەرانی موسڵ هێرشیان کردە سەر بەرهەم ساڵح

فۆتۆ: 
2019-03-22

116770 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ کەسوکارى ئەو کەسانەى کە لە ڕوداوەکەى موسڵ گیانیان لەدەستدا خۆپیشاندانیانکرد و هێرشیان کردە سەر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق، دواتر بە باوەش لەدەستى خۆپیشاندەران ڕزگارکرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (٢٢ی ئازاری ٢٠١٩) خۆپیشاندەرانی موسڵ ئۆتۆمبێلەکانی نۆفڵ عاکوب پارێزگاری شارەکەیان بەردباران کرد، کە بۆ بەسەرکردنەوەی بریندار و کەسوکاری ئەو کەسانەى بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکە گیانیان لەدەستدابوو سەردانی شوێنی رووداوەکەیان کردبوو.

هاوکات خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بەرهەم ساڵح و دواتر پۆلیسیش ناوبراوی لە خۆپیشاندەران دورخستەوە.

دوێنێ پێنجشەممە لە یەکەم ڕۆژی وەرزی بەهاردا و لەکاتێکدا خەڵکی بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لە بەشی باکوری ڕووباری دیجلە کردبوو لە شاری موسڵ، بەلەمێک لەناو ڕووبارەکەدا ژێرئاوکەوت و بەهۆیەوە نزیکەی ١٠٠ کەس خنکان.