سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-03-22

59605 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەی لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم لێزمەباران دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە.

بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ هەینی (٢٢ی ئازاری ٢٠١٩) لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢١ و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٩ بە ٩ و دهۆک ٢٠ بە ٧ و کەرکوک ٢٢ بە ٨ پلە دەبێت.

سبەینێش لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢١ و نزمترین ٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٩ بە ١٠ و دهۆک ٢٠ بە ٨ و کەرکوک ٢٢ بە ٩ پلە دەبێت.

No photo description available.

No photo description available.