سەردێڕ:

بانکی ناوەندیی عێراق ڕێژەی یەدەگی دراوی بیانی و زێڕی خۆی ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2019-03-20

14113 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا بڕی یەدەگی دراوی بیانی کە بە دراوی قورس ناسراوە، بە ڕێژەی ٣٢.٦ زیادیکردووە لە یەدەگی بانکەکەدا و زێڕیش بە ڕێژی ٦%.

بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند، بەگوێرەی داتای ڕاپۆرتی ساڵانەی بڕی یەدەگی دراوی بیانی دەریدەخات، کە توانای بانکەکە ئەرێنییە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧، بە شێوەیەک ڕێژەی یەدەگی دراوی بیانی لە ساڵی ٢٠١٨دا بە ڕێژەی ٣٢.٦% زیادیکردووە.

ڕاپۆرتی بانکەکە ئاماژە بەوە دەکات بڕی یەدەگی زێڕ لە بانکی ناوەندیی عێراق بە ڕێژەی ٦% زیادیکردووە لە ساڵی ٢٠١٨دا، بەو هۆیەشەوە لە ئێستادا عێراق خاوەنی بڕی ٩٦ تۆن زێڕە و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی پێنجەمدایە و لەسەر ئاستی جیهانیش لە پلەی ٣٧هەمیندایە لە بوونی یەدەگی زێر لە بانکی ناوەندیدا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە پاڵ هەریەکە لە وڵاتانی هیندستان و چین و کازاخستاندا، عێراق یەکێکبووە لە گەورەترین وڵاتانی کڕیاری زێڕ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەنجومەنی زێڕی جیهان، عێراق چووەتە پێشەوەی هەریەکە لە کوەیت کە خاوەنی ٧٩ تۆنە، قەتەر ٣١ تۆن و ئیمارات ٧ تۆن و ٥٠٠ کیلۆیە.

 

ع.م