سەردێڕ:

وردەکاری بەرنامەی کورد تۆک لە ئێن ئاڕ تی دوو

فۆتۆ: 
2019-03-20

4471 جار خوێندراوەتەوە

کورد تۆک ناونیشانی بەرنامەیەکی نوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دووە کە بڕیارە بەمزووانە پێشکەش بکرێت، بەرنامەکە بۆ پێشبڕکێی وتاربێژییە، هەلێکە بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن بەهرەکانی خۆیان لە رێی ڤیدیۆیەکی ٩٠ چرکەییەوە دەربخەن و بابەتێکی نوێ پێشکەش بکەن

توانای ڕەوانبێژی و قسەکردن و پێشکەشکردنی بابەت لەبەرامبەر جەماوەرێکی زۆر و بەکارهێنانی چۆنێتی تۆنی دەنگ و توانای وشەسازی  بۆ گەیاندنی پەیام بەشێوازێکی باش و باسکردنی بیرۆکە،  پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنن لەلایەن لیژنەی دیاریکراو بۆ ئاستی ڤیدیۆکان.

ئامانج لەبەرنامەکە ڕەخساندنی هەلێکە بۆ گەنجان بۆ ئەوەی گوزارشت لە خۆیان بکەن و بیرۆکەکانیان پێشکەش بکەن و تواناکانی خۆیان بەدەر بخەن.

ماوەی بەرنامەی کورد تۆک دووکاتژمێر دەبێت و تیایدا کەسێک دەچێتە سەر شانۆ و لەماوەی ٥ خولەکدا بابەتەکەیان پێشکەش دەکەن و دواتر لەلایەن لیژنەیەکەوە هەڵسەنگاندن بۆ بابەتەکە دەکرێت و لە ١٥ بڕگەی جیاوازدا پۆینت وەردەگرن و دواتر ئەو کەسانەی کە سەرکەوتوو بن خەڵات دەکرێن.