سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. وەرزشکردنی ژنان لە رانیە پەرەیسەندووە

بەشێک لە ژنانی ڕانیە بۆ وەرزشکردن هەفتەی ڕۆژێک بە پێ دەچنە دەرەوەی شار
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-03-19

4320 جار خوێندراوەتەوە

بۆئەوەی تەندروستییەکی باشیان هەبێت، بەشێک لە ژنان و کچانی ڕانیە هەفتەی ڕۆژێک بە پێ دەچنە دەرەوەی شار و بۆ ماوەی زیاتر لە چوار کاتژمێر بە پیادە ڕێدەکەن.

نزیکەی ٦٠ ژن و کچ  ڕێگەی ڕانیە بۆ ناحیەی خدران بە پێ دەبڕن، کە دوورییەکەی ٣٨ کیلۆمەترە و لەوێشەوە بە پێ دەگەڕێنەوە بۆ ڕانیە.

ژنانی گەنج و بەتەمەن لە چالاکییەکەدا بەشدارن و، بەشێک لە دایکان منداڵەکانیشیان لەگەڵ خۆیان هێناوە بۆئەوەی لەو تەمەنە بچووکەوە فێری وەرزشکردن بن و بیکەنە ئەرکێکی ڕۆژانەیان.

ئەو کەسانەی هەفتانە بەشداریی لەم جۆرە وەرزشەدا دەکەن باس لەوە دەکەن، بەشداریی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و، هەوڵێکی تەواو هەیە بۆئەوەی ژنان زیاتر بەشداربن لە وەرزشی لەشجوانی و ڕۆیشتن بە پێش ببێتە کلتور.

بەپێی لێكۆڵینەوەکان تەنیا نیو كاتژمێر بە پێ ڕۆیشتن لە ڕۆژێكدا مەترسیی توشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە و، مرۆڤ لە توشبوون بە چەندین نەخۆشیی جیاواز دەپارێزێت.

ع.ا