سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە زانکۆیەکی نیوزلەندا بانگدرا

فۆتۆ: 
2019-03-19

43428 جار خوێندراوەتەوە

لە یەکێک لە زانکۆکانی نیوزلەندا، وەکو پشتگیرییەک لە کۆمەڵگەی موسڵمانی ئەو وڵاتە بانگدرا.

دوای ئەوەی رۆژی هەینی ڕابردوو هێرشکرایە سەر دوو مزگەوتی نیوزلەندا و بەهۆیەوە ٥٠ کەس شەهیدبوون، خوێندکارانی زانکۆی کانتەبێری کریستچرچ کۆبوونەوەوە و بۆ ڕیزگرتن لە بانگ و پیشاندانی هاوسۆزی لەگەل کۆمەڵگەی موسڵمانانی ئەو وڵاتە.

ژمارەی دانیشتووانی نیوزلەندا نزیکەی پێنج ملیۆن کەسە و ١%ی ئەو ژمارەیەش موسڵمانن و، لە ٥٠ هەزار کەس تێپەڕیکردووە، کە زۆربەیان پەنابەرن و شانبەشانی مەسیحی و هیندۆس و بوزییەکان ژیان بەسەردەبەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی هەینی ١٥ی ئازاری ٢٠١٩ لە ڕووداوێکى هێرش و تەقەکردندا بۆ سەر دوو مزگەوت لە نیوزلەندا زیاتر لە ٥٠ کەس لە ناو هەردوو مزگەوتەکەدا شەهیدبوون و زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون.