سەردێڕ:

کارکردن لە ڕێگای سماقوڵی دەستیپێکرد

فۆتۆ: 
2019-03-19

103444 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی کۆیە ڕایگەیاند، لە ئێستادا کارکردن لە ڕێگای سماقوڵی دەستیپێکردووە.

کۆسار حەمەساڵح بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی کۆیە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو کەرەستەی پێویست بۆ چاککردنی ڕێگاکە براوەتە رێگای سماقوڵی و لە ئێستادا لەلایەن ئاوەدانکردنەوەی هەولێرەوە کارکردن لە ڕێگاکە دەستیپێکردووە و لە کاتی تەواوبوونی کارکردن لەو ڕێگایە هەموو لایەک ئاگاداردەکەنەوە.

ڕوونیشیکردەوە، لە ئێستادا شۆفێران دەتوانن لە بری ڕێگای سماقۆڵی، ڕێگای هیران و ڕێگای کۆیە هەیبەتسوڵتان بۆ هاتوچۆ بەکاربهێنن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیار بوو کاتژمێر ٧ی ئەمڕۆ سێشەممە تیمی ئەندازیاری جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ رێگای سماقوڵی چاك بكات كە ماوەیەكی زۆرە و بەتایبەت لە وەرزی زستاندا بەهۆی خراپی رێگاكەی ئاستەنگ و بەربەستی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دروست كردبوو.

دونێش شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ رایگەیاندبوو ئەگەر رێگرییان لێ‌ نەكرێت لەماوەی ١٠ کاتژمێردا لەسەر خەرجی خۆیان دەتوانن رێگەكە چاك بكەن، بەڵام شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزێکى چەکدارەوە ڕێگری لە تیمەکانی نەوەى نوێ کرا دەستبەچاککردنەوەی ڕێگاکە بکەن.