سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان

کەشوهەوا
فۆتۆ: ئەرشیف
2019-03-19

20385 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و سبەی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکان ئەمرۆ لەهەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٤ و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لەسلێمانى ١٣ بە ٤ و دهۆک ١٣ بە ٦ و کەرکوک ١٧ بە ٧ پلە دەبێت.

بۆ سبەینێش لەهەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٦ و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لەسلێمانى ١٥ بە ٤ و دهۆک ١٥ بە ٦ و کەرکوک ١٩ بە ٨ پلە دەبێت.

 No photo description available.

No photo description available.