سەردێڕ:

پەرلەمانی بەریتانیا دواخستنی چوونە دەرەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا پەسەندکرد

فۆتۆ: 
2019-03-14

4923 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی بەریتانیا پێشنیارێکی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ دواخستنی چوونەدەرەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا بۆ ٢٠ى ئازار پەسەندکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ پێشنیارێکی حکومەتەکەی تێریزا مەیی پەسەندکرد سەبارەت بە  گفتوگۆکان لەسەر دواخستنی جیابوونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا. ئەمەش کات دەدات بە تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە ھەوڵەکانی نوێبکاتەوە بۆئەوەی ڕێککەوتننامەی جیابوونەوەکەی لەلایەن پەرلەمانەوە ھەفتەی داھاتوو پەسەندبکرێت.

پڕۆژەیاساکە بە دەنگی ٤١٢ بەرامبەر بە ٢٠٢ دەنگ پەسەندکرا، بەو پێیەش ئەگەر ڕێککەوتننامەی برێگزت تاوەکو ٢٠ی ئازار پەسەندنەکرا بۆ کاتێکی زیاتر دوادەخرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە دەنگدانی پێشووتردا پەرلەمانی بەریتانیا چونەدەرەوەی وڵاتەکەی لە ڕێکخراوی یەکێتی ئەوروپا بێ ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتییەکە ڕەتکردەوە.

ئ.ر