سەردێڕ:

ئینتەرپوڵ بەدوای تۆمەتبارانی کوشتنی خاشقچیدا ده‌گه‌ڕێت

جه‌مال خاشقچی
فۆتۆ: 
2019-03-14

1594 جار خوێندراوەتەوە

ئینتەرپوڵ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٢٠ ھاوڵاتی سعودی دەرکرد کە تۆمەتبارن بە کوشتنی جەمال خاشقچی.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن تورک ڕایگەیاند، پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپوڵ) لەسەر داوای تورکیا، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٢٠ تۆمەتبار لە تیمی کوشتنی جەمال خاشقچی دەرکردووە.

وەزارەتی دادی تورکیاش لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، لە (١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) داوای دەستگیرکردنی ١٨ تۆمەتبار و، لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ھەمان ساڵیشدا بۆ دوو تۆمەتباری دیکە داوایان پێشکەش بە پۆلیسی ئینتەرپوڵ کردووە.

ڕۆژى دووى تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دوای چوونە ژوورەوەی بۆ ناو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ، جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنوسی دیاری سعودی بێسەروشوێنبوو، دوای ٤٠ ڕۆژیش سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی سعودیە ئاشکرایکرد، خاشقچی لەناو کونسوڵخانەى وڵاتەکەیدا لە ئیستەنبوڵ کوژراوە و تەرمەکەی پارچەپارچەکراوە.

ع.ا