سەردێڕ:

ڕەگەز گۆڕاوێک دوای دووگیانبوونی منداڵەکەی لەدایکبوو

فۆتۆ: 
2019-03-08

94688 جار خوێندراوەتەوە

گەنجێکی ڕەگەز گۆڕاو دوای ئەوەی پزیشکەکانی پێیانوتبوو، هەرگیز منداڵی نابێت، بەڵام بەبێ ئەوەی پێی بزانێت دووگیان بووە، ئەگەرچی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆنی نێرینەی بە دەرزی وەرگرتووە.

وایلی سیمپسۆنی تەمەن ٢٨ ساڵ، پزیشکەکانی پێیان ڕاگەیاندبوو بەهۆی وەستانی سووڕی مانگانەیەوە ناتوانێت دوگیانبێت و منداڵ بخاتەوە، بەڵام لە مانگی شوباتی ٢٠١٨دا زانیوویەتی دووگیانە.

لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا منداڵەکەی بە نەشتەرگەری لەدایکبووە و ناوی ناوە "ڕوان".

ئەو کوڕە ڕەگەز گۆڕاوە لەگەڵ دەستگیرانەکەی ستیڤن گایس لە ویلایەتی تەکساس دەژی، لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا ڕەگەزی خۆی لە مێ گۆڕیوە بۆ نێر، بەڵام ئەندامەکانی مێینەی ماوە و لانەبراوە.

ئەو ڕەگەز گۆڕاوە نەیتوانیوە شیر بە منداڵەکەی بدات، چونکە هەردوو مەمکی لابردووە، بەنیازە لە داهاتوودا ئەندامی مێینەی بگۆڕێت بۆ ئەندامی نێرینە.

هەروەک وایلی ڕایگەیاندووە، لە ماوەی دووگیانییەکەیدا ڕووبەڕووی ڕەخنە و توانجی زۆر بووەتەوە، بەڵام هەرگیز کۆڵینەداوە و ویستوویەتی منداڵەکەی لەدایکبێت و، زۆر دڵخۆشە بە منداڵەکەی.

لە دوای لەدایکبوونی منداڵەکەی، وایلی دووبارە گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری تستۆستیرۆن، هەروەک ئەو گەنجە ڕەگەز گۆڕاوە ئاشکرایکردووە، کاتێک سەیری منداڵەکەی دەکات هەستی مێینەی دەجوڵێت و سۆزی بۆ منداڵەکەی زیاد دەکات، لەگەڵ هەستکردن بە ئازاری دووگیانی و منداڵبوونەکە.