سەردێڕ:

​یەکەم میمۆری بە قەبارەی یەك تێرابایت دروستکرا

فۆتۆ: 
2019-02-27

9433 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو کۆمپانیای" Micron"و" Western Digital"لە بەرشەلۆنە یەکەم میمۆری دروستکرد لە جۆری" microSDXC"کە قەبارەکەی یەك تێرابایت دەبێت.

لەکاتی نمایشکردنی میمۆری " SanDisk" لە پێشانگای " MWC-2019" ڕاوێژکاری هەردوو کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکرد، ئەو میمۆرییە خێراترینە لە نێوان میمۆرییە بچوکەکاندا کە ئێستا بەردەستن، بەجۆرێك خێرایی خوێندنەوەی زانیارییەکان لە ناویدا دەگات بە ١٦٠ مێگابایت لە چرکەیەکدا.

هەروەها " SanDisk" توانای بەرگەگرتنی هەیە لەبەردەم ئاو و خۆڵ و گەرمیدا، ئەمەش یارمەتیدەدا لە زۆرینەی ئامێرە ئەلکترۆنییەکانی وەك مۆبایل و کامێرادا بەکاربهێندرێت.

وا چاوەڕوان دەکرێت نرخی ئەم میمۆرییە یەك تێرابایتییە ٤٠٠ دۆلار بێت، جۆرێکی دیکەی کە ٥١٢ مێگابایتە نرخەکەی ٢٠٠ دۆلار دەبێت.