سەردێڕ:

​شاجوانێک بە بەندکردنی هەتاهەتایی سزا درا

فۆتۆ: 
2019-02-26

13622 جار خوێندراوەتەوە

بەتاوانی کوشتنی خزمەتکارەکەی لە ساڵی ٢٠١٢دا و شاردنەوەی لاشەکەی، سزایی بەندکردنی هەتاهەتایی بەسەر شاجوانی پێشووی وڵاتی تایلاندا سەپێنرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "Straitstimes"، شاجوانی تایلاند کریسانا سواڤانبیتاک بەشێوەیەکی خراپ مامەڵەی لەگەڵ خزمەتکارە تەمەن ١٦ ساڵەکەی "جاریا شاریشاک" کردووە.

جاریای خزمەتکار لە ساڵی ٢٠١٢دا لەلایەن شاجوانەکەوە بە توندی لێیدراوە و تا مردووە، کریسانا بە هاوکاری براکەی و هاوڕێیەکی کچێکی لە حەوشەی ماڵی دایکی خزمەتکارەکە لە ژێر دارێکدا شاردویانەتەوە.

لەوکاتەدا ئەو شاجوانە وتبووی کە خزمەتکارەکەی هەڵهاتووە و نازانێت بۆ کوێ رۆشتووە هیچی پێ نەوتراوە، دواتر پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام تا ماوەیەکی زۆر هیچیان لەسەر دەست نەکەوتووە.

لە ساڵی ٢٠١٧ دایکی جاریا تەلەفۆنێکی بۆ دێت و ناونیشانی لاشەی کچەکەی و ناوی بکوژەکەی پێدەڵێن، پۆلیس شاجوانەکە و هاوڕێ و براکەی دەستگیر دەکەن، کچی شاجوانەکە ئاگای لە ڕووداوەکە بووە و لە دادگا دانی بە تاوانەکەی دایکیدا ناوە.

کریسانا بە تاوانی کوشتن و شاردنەوەی لاشەی کوژراوەکە سزای بەندکردنی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا، لەگەڵ سزای دارایی بە بڕی "٣٢ هەزار دۆلار" بۆ دایکی کوژراوەکە، براکەی  بە ساڵێک و هاوڕێکەی بە ساڵێک و چوار  مانگ سزایی بەندکردنیان بەسەردا جێبەجێکرا.