سەردێڕ:

وەتسئەپ بەکارهێنەرانی لە گرفتێک ئاگاداردەکاتەوە

وەتسئەپ بەکارهێنەرانی لە گرفتێک ئاگاداردەکاتەوە
فۆتۆ: 
2019-02-24

8054 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای وەتسئەپ ڤێرژنێکی نوێی ئەپەکەیان بڵاوکردەوە، کە وادەکات بە بەکارهێنانی (Face ID) و (Touch ID) ئەپەکە قفڵ بکرێت، بەڵام لە ئێستادا ئەم ڤێرژنە نوێیە گرفتێکی گەورەی لەسەر زانیاریی بەکارهێنەرانی ئەپەکە هەیە.

 ماڵپەڕێ ڕووسیا تودەی ئاماژەی بە گرفتێکی گەورەی بەرنامەی وەتسئەپ کردووە، کە پاش بڵاوبوونەوەی نوێترین ڤێرژنی، کەسێک دۆزیبوویەوە.

 لە ڤێرژنە نوێکەدا، بەکارهێنەرانی وەتسئەپ دەتوانن لە ڕێی (Face ID) و (Touch ID)وە ئەپەکە قفڵ بکەن و بیکەنەوە، ئەمەش وەک چارەسەرێک کراوە بۆئەوەی لەکاتی قفڵکردنی مۆبایلەکەدا وەستئەپیش قفڵ ببێت.

 بەڵام پاش ماوەیەکی کورت لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤێرژنە نوێیە، بەکارهێنەرێک ئاشکرایکردوە، بە بەکارهێنانی "شەیر"، هەموو کەسێک دەتوانێت زانیارییەکانی وەتسئەپ ببینێت ئەگەر ئەپەکە قفڵیشکرابێت.

 کۆمپانیاکە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئاگاداری گرفتەکەن و داوایان لە هەموو بەکارهێنەرێکی ئایفۆن کردووە، ئەپەکەیان ئەپدەیت بکەنەوە.

ئ.ر